گووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی “پەیامی پیرۆزبایی” سکرتێری گشتیی ناتۆ بۆ سەرۆکی ئەمریکا بە هۆی پەلاماردانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە “شەرمەزارکەر، قێزەون و نابەرپرسیارانە” زانی.
ئیسماعیل بەقایی گووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە کەناڵی ئێکس نووسیویەتی: “ئەوە شەرمەزاری و قێزەون و نابەرپرسیارانەیە کە سکرتێری گشتی ناتۆ پیرۆزبایی لە کردەوەیەکی دەستدرێژیی نائاسایی ڕاستەقینە بکات بۆ سەر وڵاتێکی سەربەخۆ”.
بەقایی زیاتر نووسیویەتی: هەرکەسێک پشتیوانی لە ستەم و نادادپەروەری بکات، شەرەفی تێدا نییە. “ئەو کەسەی پشتگیری لە تاوانێک بکات، بە هاوبەشی تاوان دادەنرێت”.
ڕۆژی سێشەممە دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر وێنەی پەیامی پیرۆزبایی مارک ڕوتی سکرتێری گشتی ناتۆی بڵاوکردەوە.

































































