محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئیران، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران هاوکاریی خۆی لەگەڵ ئاژانس ڕادەگرێت تا ئەو کاتەی ئاسایشی دامەزراوە ئەتۆمییەکان دابین دەکرێت، کۆماری ئیسلامیش خێراتر بەرنامەی ناڤۆکی ئاشتیانەی خۆی دەست پێدەکاتەوە.
محەممەد باقر قالیباف لە گووتارەکەی ئاماژەی بەوەدا” ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی تەنانەت بە شێوەیەکی دەرەکیش ڕەتیکردەوە هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئیدانە بکات، متمانەی نێودەوڵەتیی خۆی خستۆتە مەزادەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسەکەدا ڕادەگرێت تا ئاسایشی ناڤۆکی دامەزراوەکان گەرەنتی دەکرێن و بەرنامەی ئەتۆمی ئاشتیانەی ئێران بە خێرایی زیاتر بەرەو پێشەوە دەڕوات”.
مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بە 222 دەنگی بەڵێ و هیچ دەنگێکی نەخێر و یەک بێ لایەنی، پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد کە داوا لە حکومەت دەکات هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕابگرێت.


































































