ئەمڕۆ چوارشەممە 25-6-2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەراوێزی لوتکەی ناتۆ لە لاهای پایتەختی هۆڵەندا، لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێرێکدا گووتی” هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئێران قسە دەکەین. لەوانەیە ئێمە ڕێککەوتنێک واژۆ بکەین، مەبەستم ئەوەیە شەڕێکیان هەبوو كردیان، ئێستا دەگەڕێنەوە بۆ میزی گفتووگۆ”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “بۆ من گرنگ نییە ڕێککەوتنم هەبێت یان نا، تاکە شتێک ئێمە ویستمان ئەوەیە ڕێگری بکەین لە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی” بۆیە بەرنامەی ئەتۆمییەکەیانمان لەناو برد”.
































































