زاری كرمانجی-سۆران
دوای ئەوەی سیروان مشیر گوانی بەرپرسی لیژنە ناوچەی هەندرێنی مۆستایانی سۆران، وەك جێگری بەڕێوەبەری كشتی پەروەردەی سۆران دەست بەكاربوو، كەسێك بۆ شوێنی هەڵبژێر درا و وەك بەرپرسی لیژنە ناوچە دەستبەكار دەبێت.
لەمبارەیەوە ڕێبوار مشیر گوانی، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” دوای ئەوەیسیروان مشیر بەرپرسی لیژنە ناوچەی هەندرێنی مۆستایانی سۆران، وەك جێگری بەڕێوەبەری كشتی پەروەردەی سۆران دەست بەكاربوو، ئەمڕۆ چوارشەممە لە لقی 10ی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنفڕانسێك ئەنجامدرا”.
گووتیشی: ” بە زۆرینەی دەنگ من وەك بەرپرسی نوێی لیژنە ناوچەی هەندرێنی مامۆستایان هەڵبژێر درام، هەروەها سوڕەیا میرحاج وەك كارگێڕی لیژنە ناوچە دەستنیشانكرا.