زاری كرمانجی-سۆران
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان: بەپێی دەستوور ناكرێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان تێكەڵاو بە پرسە سیاسییەكان بكرێت، بەردەوام دەبین لەسەر چارەسەر كردنی ئەو گرفتە.
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پریسكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “نیگەرانین لەوەی كە مووچە خوارانی هەرێمی كوردستان مووچەكانیان دواكەوتووە، هەوڵەكانمان بەردەوام بووە و قسەمان لەگەڵ دادگای فیدڕاڵیی و لایەنی پەیوەندیداری بەغدا كردووە”.
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گووتیشی: “بەپێی دەستوور ناكرێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغدا ڕابگیرێت و تێكەڵاو بە پرسە سیاسییەكان بكرێت، بەردەوامیش دەبین لەسەر چارەسەر كردنی ئەو گرفتە.

































































