سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت” سەرکەوتنێکی مێژووییمان بەدەستهێناوە کە بۆ چەندین نەوە لە یاد دەمێنێتەوە”.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئەمشەو سێشەممە ڕایگەیاند” ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە دوو هەڕەشەی وجودی نەهێشتووە، بە ئاماژەدان بە بەرنامەی ئەتۆمی و سیستەمی مووشەکی ئێران”.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی دوودڵ نابێت لە ئەنجامدانی هێرشی زیادە ئەگەر کار لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی دەستپێبکاتەوە لە ئێران.
وتیشی” ئێمە لە حاڵەتی خۆشحاڵیدا نین، ئێمە خۆبەزلزان و خۆڕازی نین، دەبێت شکست بە حەماس بهێنین و هەموو بارمتەکانمان ئازاد بکەین، وە بۆ خێزانەکانیان دەڵێم ئێمە بۆ ساتێک لە هەوڵەکانماندا بۆ گەڕانەوەی هەموو بارمتەکانمان بۆ ماڵەکانیان نەوستاین”.

































































