مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئیسرائیل كوژرانی حەوت سەربازی لە باشووری غەززە ڕاگەیاند .
سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـى حوزەیران، ڕاگەیاند “حەوت سەربازی ئیسرائیل لە ناوچەی خان یوونس لە باشووری كەرتی غەززە، بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو لە ناو زرێپۆشەكەیان گیانیان لەدەستداوە.”
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش كردووە “تیرۆریستان بۆمبێكی چێندراویان بە زرێپۆشێكی ئەندازیاری پوما كۆن بەستەوە و لە كاتی تەقینەوەی دا، تەواوی سەرنشینەكانی ناو ئەو زرێپۆشە گیانیان لەدەستداوە كە پێكهاتوون لە ئەفسەرێك و شەش سەرباز كە سەرجەمیان سەربازن لە كەتیبەی ٦٠٥ی ئەندازیاری.”