سەرۆک بارزانی و کونسوڵی گشتیی شانشینی ئۆردۆن پەیوەندیی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئۆردۆنیان تاوتوێ کرد
ڕۆژی سێشەممە 24ـی حوزەیرانی 2025، لە سەلاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فواد خازر مجالي کونسوڵی گشتیی شانشینی ئۆردۆن کرد.
لە دیدارەکەدا کە کونسوڵی گشتیی ئۆردۆن بەبۆنەی کۆتایهاتنی ئەرکەکەی و بۆ ماڵئاوایی سەردانی سەرۆک بارزانیی کردبوو، پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە قووڵکردنەوەی پەیوەندیی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتەکەی و هەروەها ئارامی و سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەبوو.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی وێڕای دەستخۆشی بۆ ئەرک و ماندووبوونەکانی کونسوڵی ئۆردۆن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان هەدوولا هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.