مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
هێزە توندڕەوەكانی ئیسرائیل نیگەرانن بەرامبەر بە ئاگربەست و ڕەخنەی توند لە ناتانیاهۆ دەگرن، سەركردەیەكی پارتی ڕاستڕەو لە پەیامێكی ڕەخنەئامێز كە ئاراستەی ناتانیاهۆی كردووە دەڵێ “هیچ شتێك لەوە مەترسیدارتر نییە كە شێرێكی بریندار جێبهێڵین،”
ئەڤیگدۆر لیبەرمان، سەركردەی پارتی ڕاستڕەوی “ماڵی ئێمە” كە پێشتر لە كابینەكەی ناتانیاهۆ وەزیر بووە و هاوڕێیەكی نزیكی ئەویشە، لە پەیامێكدا هۆشداری دا كە واژۆكردنی ئاگربەست لەگەڵ ئێران، پێش ئەوەی بە تەواوی تەسلیم بێت، هەڵەیە و دەشڵێت “هیچ شتێك لەوە مەترسیدارتر نییە كە شێرێكی بریندار جێبهێڵین، كە دڵنیام لە دوای سێ ساڵی دیكە بەرەو شەڕێكی دیكەی سەختمان دەبات”.


































































