مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەرپرسێكی باڵای ئێرانی، لە لێدوانێكی دا بۆ ئاژانسی میدل ئیست نیوز ئاگربەستی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل پشتڕاست كردەوە.
میدل ئیست نیوز، لە سەر زاری بەرپرسێكی باڵای ئێرانی كە ناوەكەی ئاشكرا نەكراوە بڵاوی كردەوە “ئاگربەست لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی لە كاتژمێر ٣ و ٣٠ خولەكی ئەمڕۆ سێ شەممە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.”
درەنگانی شەوی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕاگەیاند كە ئێران و ئیسرائیل ئەم ئاگربەستە جێبەجێ دەكەن تا جیهان لە پاش ١٢ ڕۆژ شەڕ، ئاهەنگی ئاشتی بگێڕێت.
بەرپرسە باڵاكەی ئێران ئاشكرای دەكات “ئێران دەستپێكەری ئەم ئاگربەستە دەبێت و پاش ١٢ كاتژمێر ڕژێمی زایۆنیستیش جێبەجێی دەكات و بەمەش كۆتایی ئەم شەڕە ڕادەگەێندرێت.”
































































