مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی:
دوای ڕۆژ لە هێرشی ئاسمانی ئەمەریکا بۆ سەر پێگە ئەتۆمەکانی ئێران، شەوی ڕابردوو سوپای پاسداران لە ژێر ناوی “مژدەی فەتح” ئۆپەراسیۆنی لێدان لە بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەستیپێکرد و چەند مووشەکێکی ئاراستەی بنکەکانی ئەمەریکا لە هەر یەک لە وڵاتانی (قەتەر و بەحرەین و عێراق) کرد.
دۆناڵد ترەمپ دوای وەڵامدانەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕاگەیاند “ئێران وەڵامی هێرشەکانی ئێمەی دایەوە و لە ئێستادا دەتوانین بەرەو ئاشتی هەنگاو بنێن و بە پەرۆشەوە هانی ئیسرائیل دەدەم بۆ ئاشتی.”
بهرهبهيانى ئهمرِۆ سێشهممه، ترەمپ ئەمجارە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ (Truth Social) ئاگربەستی گشتگیر و تەواو” لەنێوان ئێران و ئیسرائیلدا ڕاگەیاند و گووتی “ڕێککەوتن کراوە و ئاگربەستەکە دوای نزیکەی 6 کاتژمێری دیکە واتە کاتژمێر ٧ ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی 12 کاتژمێر بەردەوام دەبێت،”
دەشڵێت کە ئیدی کۆتایی بە جەنگەکە دەهێنێت و لە سەر (خۆڕاگری و ئازایەتی) پیرۆزبایی لە ئیسرائیل و ئێران کرد و ڕایدەگەیەنێت ” پیرۆزە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگێک کە بۆ چەندین ساڵ بەردەوام بێت و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وێران بکات.”

































































