جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان دەڵێ، به بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێم، مافی مانه‌وه له فه‌رمانگه‌كانی نشینگه به‌و بیانییانه ده‌درێت كه له كه‌رتی وه‌به‌رهێناندا بەشدارن.
كه‌مال ئاغا گه‌ردی، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، به بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێكی بیانی بۆ ئه‌نجامدانی كاری وه‌به‌رهێنان بێته هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماوەی سێ تا پێنج ساڵ مافی مانه‌وه به خۆی و منداڵ و خێزانی ده‌درێت، ئه‌ویش دوای به‌ده‌ستهێنانی پشتگیریی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، كه به‌شداره له كه‌رتی وه‌به‌رهێنان و كاری وه‌به‌رهێنان ده‌كات.
جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی وه‌به‌رهێنه‌ران گوتیشی، لە ڕێنماییه‌كی دیكه‌ی هه‌مواركراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتووه، هه‌ر هاووڵاتییه‌كی بیانی، داوای نشینگه‌ی كار ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان كارتی مانه‌وه‌ی پێده‌درێت له ساڵێك زیاتر ئه‌ویش له كاتی كڕینی یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون كه نرخی له پێنج هه‌زار دۆلاری ئه‌مەریكی كه‌متر نه‌بێت، له كاتی ته‌واوبوونی كاتەکەی به‌پێی ڕێنماییه‌كان بۆی درێژ ده‌كرێته‌وه.
گه‌ردی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی باشه بۆ گه‌شه‌كردنی كه‌رتی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێم، چونكه له زۆر وڵاتی جیهان مافی مانه‌وه به هاووڵاتییانی بیانی ده‌درێت له كاتی كڕینی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون یانیش به‌شداربوون له كه‌رتی وه‌به‌رهێنانی ئه‌و وڵاته‌دا.

































































