زاری كرمانجی:
ئەو خواردنەوە گازییانەی بە شەكری دەستكرد دروستكراون لە رۆژێكدا زیاتر لە دووجار دەبێتە هۆی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک.بەگوێرەی ماڵپەڕی فۆکس نیوز، توێژینەوەکانی پێشووتر دەریانخستووە سۆدەی ڕێجیم پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە کێشەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە هەیە، ئەمە جگە لەوەی چەندین دەرئەنجامی نەرێنی لێدەکەوێتەوە، هەروەها خواردنی دوو خواردنەوە یان زیاتر لە خواردنەوە شیرینکراوەکانی دەستکرد لە ڕۆژێکدا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاد دەکات.میشێل ڕۆتێنشتاین، پسپۆڕی خۆراکی کلینیکی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ لە نیویۆرک دەڵێت، توێژینەوەیەکی دیکە دەرکەوتووە، خواردنەوەی تەنانەت یەک سۆدەی ڕێجیم لە ڕۆژێکدا ئەگەری تووشبوون بە لەرزینەکانی دەمارەکان زیاد دەکات، کە جۆرێکە لە لێدانی ناڕێکی دڵ و مەترسی جەڵتەی مێشک زیاد دەکات.بە گووتەی ڕۆتنستاین، هەندێک لە لێکۆڵینەوەکان هۆکاری ئەم کێشەیە دەبەستنەوە بە چۆنییەتی تێکشکاندنی شیرینکەرە دەستکردەکان و هەڵمژینی لە جەستە و ئەو ماددانەی لەم پرۆسەیەدا بەرهەم دەهێنرێن. بەڵام هەندێک لە توێژینەوەکان ئەوەشیان دەرخستووە کە سۆدەی ڕێجیم ڕەنگە هاوسەنگی بەکتریاکانی ڕیخۆڵە تێکبدات، کە ڕۆڵی هەیە لە گەشەکردنی نەخۆشییە درێژخایەنەکاندا.