خواردنەوەی چای یارمەتی
وەرزشوانان دەدات لە کەمکردنەوەی تینوویەتی
ڕەنگە سەیر بێت بە لای زۆر کەسەوە بەڵام خواردنەوەی چای لە وەرزی هاویندا و لە کاتێ پلەی گەرمی زۆر بەرزدا یارمەتی کەمکردنەوەی تینوویەتی دەدات لە وەرزشوانان
لە نوێترین توێژینەوەدا ئاماژە بەوە دەکات کە خواردنەوەی چای یارمەتیدەرە بۆ وەرزشوانان لە کەمکردنەوەی تینوویەتی بەڵام پێویستە ئەو شوێنەی لێ دەخورێتەوە کراوە بێت و هەوا بە باشی ئاڵوگۆڕ بکات، نەوەک لە ناو ژوورێکی داخراو کە هەوا گوڕکێی تێدا نەبێت، خواردنەوەی چا یان هەر خواردنەوەیەکی گەرم دەبێتە هۆی کشانی موولوولەکانی خوێن و زیادکردنی ڕێژەی ئارەق کردنەوە و دابەزینی پلەی گەرمی جەستە.
بەڵام لە ژوور و شوێنی داخراودا خواردنەوەی ئاوی سارد یا شەربەتی فرێشی سارد یان ئاو و لێمۆی سارد یارمەتی کەمکردنەوەی تینوویەتی دەدات، لە دەرەوەی ژوور و لە شوێنە کراوەکان خواردنەوەی چا یان شیرێکی گەرم یا ئاوی گەرم باشترە لە ئاوی سەهۆڵاو یان شەربەتی فرێشی سارد چونکە خواردنەوە ساردەکان ڕێژەی ئارەق کردنەوە کەم دەکەنەوە و نابێتە هۆی شکاندنی تینوویەتی و دوای ماوەیەکی کورت دووبارە تینووت دەبێتەوە.
خواردنەوەی چای گیایی وەک گوڵەبەیبوون یا لیمۆ و نەعنای گەرم یا شیری گەرم لە چا و قاوە باشترە ، هەروەها پێویستە لە هاویندا دوور بکەوێتەوە لە خواردنەوە گازی و وزە بەخشەکان، پێویستە رۆژانە چەند جارێک سەوزە و میوە بخورێت.