چوار خواردن بە سوودن بۆ دابەزینی کێشی وەرزشوانان
بەشێک لە یاریزانەکان دەیانەوێت کێشی جەستەیان کەم بکەنەوە، بەڵام بەرامبەر خۆراکەکان لاوازن و ناتوانن کێشیان داببەزێنن و کەچی نازانن لە راسیتیدا کۆمەڵێک خواردن هەن یارمەتییان دەدات بۆ دابەزینی کێش.
بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەری Eatthis، چوار خواردن هەن کە دەوڵەمەندن بە پڕۆتین و دژە ئۆکسان و ڤیتامینەکان، یارمەتی دەدەن بە تێری بمێنیتەوە و لەهەمان کاتدا کێشت داببەزێت، بەم جۆرە:
١- شۆفان:
شۆفان هەڵبژاردەیەکی باشە، بڕێکی باش ماددە ریشاڵییەکانی تێدایە، ئەوەش یارمەتی کەمکردنەوەی کێشت دەدات و پەرە بە کۆئەندامی هەرست دەدات و دڵت دەپارێزێت.
٢-گوێز:
گوێز خواردنێکە زوو تێرت دەکات، برێکی باش ڤیتامین، چەوری تەندروست و ماددەی ریشاڵی تێدایە، توێژینەوەکانیش سەلماندوویانە خواردنی بڕێک لە گوێز لە هەفەتەیەکدا، یارمەتی مرۆڤ دەدات تەمەنیان درێژبێت.
٣-سەوزەوات:
خواردنی سەوزەی تازە باشترین بژاردەیە بۆ وەرزشوانان.
٤-ماسی سەلەمۆن:
سەلەمون دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا ٣،
سەلەمون یان ماسییە چەورەکانی تر لە خۆراکەکەتدا دوو جار لە هەفتەیەکدا رەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ دابەزاندنی کێش، لەکاتێکدا بەشێکە لە خۆراکی هاوسەنگ و تەندروست بەگشتی.

































































