محەممەد مەحموود- سۆران :
بەمەبەستی خزمەتکردنی پارک و باخچەکان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆمپانیایەکی تایبەت بەو بوارە دامەزراو بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سۆرانیش داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە کەمتەرخەمی و خزمەتنەکردنی وەک پێویست ئاگاداریان بکەنەوە.
رێکان عەلی، بەڕێوەبەری پارک و باخچەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” کۆمپانیایەکی تایبەت بە کاری ئاودان و خزمەتکردنی دار و شۆستەکان دەستی بەکارەکانی کرد 22 شارەوانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی ئیدارەی سۆران گرێبەستی ئەو کۆمپانیایە بۆ ماوەی سێ ساڵە، وەک بەشی پارک و باخچەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی ئیدارەی سۆران داوا لە هاووڵاتییان دەکەین سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوام بۆ کارەکانی کۆمپانیا لە لایەن بەرێوەبەرایەتی گشتییمان لە هەر شوێنێک کەمتەرخەمیان بینی لە رووی خزمەتکردنی دارو شۆستەکان و پارک و باخچەکان پەیوەندیمان پێوە بکەن بە مەبەستی بەدواداچون و چارەسەرکردنی کەم و کورتییەکان”.
ڕێکان عەلی، گوتیشی ” داوا لە هاووڵاتییان دەکەین هاوکاریمان بکەن بە تایبەتی خاوەن ئاژەڵەکان، چونکە لە زۆربەی شارەوانییەکان شوێنی دەست بەسەرداگرتنی ئاژەڵەکان کراوەتەوە بۆ ئەوەی تووشی سزای ماددی و لێپرسینەوەی یاسایی نەبن.


































































