کەشناسی عێراق لە بڵاو كراوەیەكیدا ڕەوشی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە، پێشبینی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.
دەستەی کەشناسی عێراق نووسیویەتی : ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان لە سەرانسەری وڵاتدا ساماڵ دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە تەواوی وڵاتدا.
ئەوەشی خستەڕوو” ئاسمان بۆ ڕۆژی سێشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور لە سەرتاسەری وڵات، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
بەپێی زانیاری نێو بڵاوكراوەكە، بۆ ڕۆژی چوارشەممە ئاسمان لە سەرانسەری وڵاتدا ساماڵ دەبێت و با لە باکووری ڕۆژئاوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور چالاک دەبێت و دەگاتە خێرایی زیاتر لە 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک، هەروەها پلەکانی گەرما لە سەرانسەری وڵات کەمێک بەرزدەبنەوە.
لە كۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە” بۆ رۆژی پێنجشەممە، ئاسمان لە سەرانسەری وڵاتدا ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بایەکی مامناوەند کە لە باکووری ڕۆژئاوا و ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور چالاک دەبێت و خێراییەکەی دەگاتە زیاتر لە 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ”.