دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند :” ساڵانە حکومەتی عێراق ڕێژەیەکی کەمی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان وەردەگرێت و بەرھەمی گەنمی ھەرێمی کوردستانیش بەھۆی گرینگی دانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کەرتی کشتوکاڵ زۆر زیادی کردووە، بۆیە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام ھەوڵدەدات بۆ ئەوەی بەرھەمی گەنمی جووتیاران ساخبێتەوە.
دەشڵێ:” ئەمساڵیش بڕیاری داوە ھەرچی گەنمی جووتیاران ھەیە ئهوهی بەغدا وەریناگرێ لە ڕێگەی ھەردوو کۆمپانیای قەیوان و خۆشناو بەنرخێکی گونجاو وەریبگرێت، بەڵام گەنمی باش وەردەگرن ئەوەی بتواندرێت سوودی لێ وەربگیرێ.