لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران بۆسەر یەکتری، نرخی نەوت لە جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت.
ئەمڕۆ دووشەممە23-6-2025، لەبازاڕەكانی جیهاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە78 دۆلارو 50 سەنتە مامەڵەی پێوە دەکرێت و لە دوێنێوە یەك دۆلار بەرزبۆەتەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسی ئەمەریکیش بە 75 دۆلار 80 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە 24 كاتژمێری رابردوو 98 سەنت بەرزبوەتەوە.
ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت هەیە. بەتایبەتی نیگەرانی هەیە ئێران گەرووی هورمز دابخات کە 20%ـی نەوتی جیهانی پێدا دەگوازرێتەوە، لەلایەكی دیكەشەوە ئەگەری بە ئامانجکردنی دامەزراوە نەوتییەکانی ئێران دەبێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت.
































































