لەبارەی پرسی مووچە، چوار سەرۆكایەتییەكە داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن بڕیارەكەی دادگەی فیدراڵی جێبەجێ بكات؛ بۆ ئەوەی حكومەتی فیدراڵی بتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابین بكات و كێشەكانی دیكەش بەپێی دەستوور و یاسا چارەسەر بكرێن.
لە ماوەی ڕابردوو هەر لەسەر كێشەی مووچە، مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی كوردستان، نامەیەكی ئاراستەی دادگەی فیدراڵی كرد. ڕۆژی چوار شەممە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران گوتی، لە پێشینەی بابەتی ئێمە مووچەی خەڵكی كوردستانە نەك هیچی تر.
سەرۆك وەزیران، گوتیشی: حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو پابەندییە دەستوورییەكانی خۆی جێبەجێ كردووە و خوازیارە لە بەرامبەریشدا، ڕێز لە مافە دەستوورییەكانی بگیرێت و شایستە داراییەكانی بنێردرێت.