رۆژ لە دوای رۆژ بەهۆی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل ژمارەی قوربانیان بەرز دەبێتەوە و تاوەکو ئێستا بە گشتی لە ئێڕان 32 وەرزشوان، بونەتە قوربانی و کوژراون کە لە نێویاندا 12 وەرزشوانی خەڵکی پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستانن.
ماڵپەری وەرزش سێ ئێران نوێترین ئاماری قوربانیانی وەرزشی، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەیانی بڵاوکردووەتەوە و تاوەکو ئەمڕۆ 22ـی حوزەیرانی 2025 ژمارەیەکی زۆر بونەتە قوربانی کە ژمارەیان 32 وەرزشوانی ئەو وڵاتەیە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بە ناو و شوێنی کوژراوانیش کردووە، لە نێو ئەو 32 قوربیانیانە 12 قوربانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن و کە 10 لەوانە خەڵکی پارێزگای لۆرستانی رۆژهەڵاتی کوردستانن و هەروەها دووانیشیان خەڵکی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانن.