ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان بەراورد بە دوێنێ بەرز بووەوە و بەمەش نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ٣ هەزار و ٣٦٩ دۆلارە، لە کاتێکدا دوێنێ بە سێ هەزار و ٣٦٨ دۆلار بووە.
نا جێگیری نرخی زێڕ لە دوای ئەوە دێت، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی بەرفراوانی کردە سەر ئێران و دواتر ئێرانیش هێرشەکانی خۆی بۆ ئیسرائیل دەستپێکرد و هێندەی دیکە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەی زیاد کرد و کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان جێهێشت، لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەربنکە ئەتۆمییەکانی ئێران و تیوەگلانی لەشەڕ دۆخەکە ئاڵۆزتر بووە و چاوەڕوان دەکرێت کاریگەری زیاتربخاتەسەر نرخەکان .
نرخی جۆرەکانی زێڕ بەم شێوەیەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٤ بە ٧٦٧ هەزار دینارە.
-یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٢ بە ٧٠٤ هەزار دینارە.
-یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە ٦٧١ هەزار دینارە.
-یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨ بە ٥٧٤ هەزار دینارە.

































































