مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
واشنتن وێنەی دوو ڕۆژی بەر لە بۆردوومانكردنی وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆی بڵاوكردەوە كە هاتووچۆی نائاسایی چەند بارهەڵگرێك لەبەردەم بنكەكە دەبینرێت .
لەو وێنانەی كە بە مانگی دەستكرد گیراون، جووڵەی ژمارەیەكی زۆر لە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان بە شێوەیەكی نایاسایی لە بەردەم دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆ دەبینرێت .
هاوكات لە چەند وێنەیەكدا، خۆڵ و خاشاك لەبەردەم دوو دەرگای چوونە ژوورەوە بۆ دامەزراوە ژێر زەمینییەكە كەڵەكە بووە. لە وێنەیەكی دیكەدا كە ڕێكەوتی ١٩ی حوزەیران گیراوە ١٦ بارهەڵگر و ئامێرەكانی هەڵكەندن لە نزیك دەروازەكانی چوونە ژوورەوە ڕێزیان بەستووە .
ڕۆژی دواتر، چەند وێنەیەكی دیكە گیراون، بەشێك لە ڕێگاكە كە بەرەو تونێلەكان دەڕوات، بە خۆڵ داپۆشراوە لە كاتێكدا بارهەڵگرەكان بەرەو دەروازەكانی تونێلەكان ڕێزیان بەستووە و ئامێری هەڵكەندنیش خەریكی كارن.
وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ بە توندی پاسەوانی دەكرێت، كە لە قووڵایی شاخێكدا هەڵكەوتووە و هۆڵە سەرەكییەكانی لە نێوان ٨٠ بۆ ٩٠ مەتر (نزیكەی ٢٦٢ بۆ ٢٩٥ پێ) لە ژێر زەوی دان. شرۆڤەكاران و بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە كە تەنیا ئەمریكا خاوەنی بۆمبی گەورەیە كە بتوانێت بچێتە ناو وێستگەكەوە.

































































