بەدواداچوون ” محەممەد مەحموود – زاری كرمانجی:
ماستەر پلانی گەشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەچەند قۆناغێک جێبەجێ دەکرێت و پێکدێت لە چەند پڕۆژەیەکی گەشتیاری هاوچەرخ، کارەکانیش لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەرپەرشتی دەکرێن، بەوهۆیەشەوە سەدان دەرفەتی کاری جیاواز دەرەخسێندرێن .
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەی تایبەتەوە دەست زاری کرمانجی کەوتوون، کارەکانی ئەو پڕۆژە گرنگەی ناو خەرەندی رواندز بەم شێوەیە دەبێت و دەکرێت دیزاینی پڕۆژەکەش گۆڕانکاری بەخۆیەوە ببینێت “
لە گەلی خاڵەڕەش تا دەگاتە کاولۆکان ڕێگایەکی ئۆتۆمبێل دەستبەدروستکردنی کراوە، پانی ئەو رێگایە 10مەترە تایبەت بە جوڵەی گەشتیاری و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و تایبەت بەو رێگایە هاتوچۆناکەن، لەناو خەرەندی رواندز و گەلی خارەڕەش، چەندین موتێلی گەشتیاری دروست دەکرێن ، هەروەها چەند پردێکی پەڕینەوەی پیادەشی تێدایە لەم بەری رووبار بۆ ئەو بەر”.
بەپێی بەدواداچوونەکانی زاری کرمانجی تاڤگەیەکی سروشتی لە بێخاڵەوە بەبۆڕێکی گرافیکی دەگێندرێتە دەروازەی گەلی خارەڕەش دەڕژێتەوە ناو رووبار لەو شوێنەی پردی دەروازەی گەلی عەلی بەگی لێ تێک چوو بوو لە ساڵی ڕابردوو، بۆ هێنانی ئاو بۆ ئەو تاڤگەیە هیچ ترۆمپایەک بەکار ناهێندرێت بەشێوەی سروشتی ئاوەکە لە بێخاڵ لە خەزانێکی بۆدروست دەکرێت و بە بۆڕی گرافیکی ئاوەکە دەگێندرێتە ئە تاڤگەیە، بەکەمتر لە دوومانگ کارەکانی بە کۆتادێن.
بە جێبەجێ کردنی ئەو ماستەرپلانە گەشتیارە ئیدارەی سۆران لە بواری گەشتیاریی دەچێتە قۆناغێکی جیاوازتر و زۆرترین گەشتیار روو لە ناوچەکە دەکەن.