گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رای گەیاند، زیاتر لە دوو ملیۆن كەس كارتی بایۆمەترییان نوێ كردووەتەوە.
ئەمڕۆ شەمممە، 21ـی حوزەیران، جومانە غەلای گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رای گەیاند، تا ئێستە لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق، دوو ملیۆن و 155 هەزار و 97 دەنگدەر كارتی بایۆمەترییان نوێ كردووەتەوە.
زیاتر گوتی، بەپێی داتا نوێكراوەكان، ژمارەی دەنگدەران گەیشتووەتە 21 ملیۆن و 400 هەزار و 89 دەنگدەر.
پێشتر بۆ ماوەی زیاتر لە یەك مانگ كاتی تۆماركردنمان درێژ كرایەوە، لە 20ی حوزەیران كاتەكە كۆتایی پێ هات، ئەمە درێژترین درێژكردنەوەیە كۆمسیۆن كردوویەتی.
دوایین ئامارەكان بۆ نوێكردنەوەی تۆماركردنی بایۆمەتری تا 20ی 6ی2025، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 155 هەزار و 97 كەس.
ئەوە لە كاتێكدایە بڕیارە لە 11ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت.