زاری كرمانجی-بارزان:
ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆران، بڵاوی كردەوە: درەنگانی شەوی ڕابردوو ئاگادار كراینەوە كەوا ڕووداوێكی ئاگر كەوتنەوە هەیە لە ماڵی هاووڵاتییەك، لە بارزان لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، تیمێكی ئاگر كوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانی بارزان دەرچوون بۆ شوێنی ڕووداوەكە و توانیان ئاگرەكە بكوژێننەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو: “بەپێی ڕاپۆرتی تیمی بەرگری شارستانی، ڕووداوەكە بەهۆی شۆرتی كارەباوە بووە و سێ هاووڵاتی بە سووكی زامدار بوون و زیانی ماددیشی لێكەوتەوە.
تێبینی …
لە هەر ڕووداوێكی نەخوازراو، دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەكانی كۆنترۆڵی ژووری بزوێن لە بەرێوەبەرایەتیمان بكەن . بـەم ژمارانە …
١١٥ بە تەنها لێ بدە بۆ هێلەكانی كۆرەك بە خۆراییە
