ئامادەكردن: م. ئومێد لاوكــــــــە
1ـ بینینی هەڵەكان وەك دەرفەتێك بۆ فێربوون:
هەڵەكان ڕێگایەكی سروشتین بۆ پتەوكردنی هێزی هەڵەكان ڕێگایەكی سروشتین بۆ پتەوكردنی هێزی بەرگری هەر جارێك كە ڕووبەڕووی شكست دەبیتەوە بەرەوپێش دەچیت، توانای مامەڵەكردنت لەگەڵ كێشەكان زیاتر دەبێت. هەر جارێك كە ڕووبەڕووی شكست دەبیتەوە بەرەوپێش دەچیت، توانای مامەڵەكردنت لەگەڵ كێشەكان زیاتر دەبێت.
2ـ پەرەپێدانی هێزی بەرگری :
هەڵەكان ڕێگایەكی بەهێزن بۆ فێربوونن. پێویستە پرسیار بكەیت: ئەم هەڵەیە چی فێركردم؟بەم شێوەیە هەڵەكان ناچێتەوە بۆ خانەی شكست، بەڵكو دەبێتە هۆی گەشەكردنی كەسی.
3ـ گۆڕینی هەڵەكان بۆ ئامانجی نوێ:
هەندێك جار هەڵەكان ڕێگایەكی ترت پێ نیشان دەدەن كە پێشتر بیرت لێ نەكردووەتەوە. هەڵەكان دەكرێت ببنە چارەسەرەكی نوێ .
4ـ باشتركردنی بڕیاردان لە داهاتوودا:
هەڵەی ئێستا دەكرێت ڕێگایەك بێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بڕیاری ژیرانەتر بدەیت كاتێك هەڵەكەت شیكردەوە، دەزانیت چۆن، بۆ جاری داهاتوو دووبارە ناكەیتەوە.
5ـ كەمكردنەوەی ترس لە شكست:
كاتێك بۆتە ڕوونبوویەوە كە هەڵەكان بەشێكی سروشتی ژیانن، ترست لە شكست كەم دەبێتەوە و ئامادەیت بۆ مەترسی زیاتر، كە ئەمەش دەبێتە هۆی دەستكەوتی گەورەتر.
6ـ پتەوكردنی پەیوەندییە كەسییەكان:
كاتێك دان بە هەڵەكاندا دەنێیت و لێیان فێر دەبیت، خەڵك زیاتر متمانەت پێ دەكات ئەم ڕاستگۆییە ئارەزووی گەشەكردنت لا بەهێزتر دەكات.
(هێنری فۆرد ) دەلێت: “شكست هەڵە نییە، بەڵكو دەرفەتێكە بۆ فێربوونی شتێكی نوێ.”