باڵوێزخانەی هیندستان لە ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە پڕۆسەی چۆڵکردنی سەرجەم هاووڵاتیانی هیندستان لە ئێران دەستی پێکردووە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان، زیاتر لە ١٠ هەزار و ٧٠٠ هاووڵاتی هیندستان لە ئێران دەژین.
باڵوێزخانەی هیندستان هەروەها ڕایگەیاند کە لەسەر داوای حکومەتی نیپاڵ و سریلانکا، پرۆسەی چۆڵکردنی هاووڵاتیانی ئەم دوو وڵاتە لە ئێرانیش ئاسانکاری بۆ دەکرێت.