مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
پێگەی بلومبێرگ لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای دەكات كە زۆربەی گرتە ڤیدیۆیییەكانی كەوتنەخوارەوەی مووشەكەكانی ئێران لە ناو خاكی ئیسرائیل، لە كامێرای چاودێریی ماڵان و شوێنە گشتییەكانەوە وێنەیان گیرابوو و ئێرانیش سوودی زۆری لێ بینین و لە میدیاكانی وڵاتەكەی بڵاوی كردوونەتەوە.
ئەمەش وایكرد كە بەرپرسێكی پێشووی ئاسایشی ئەلیكترۆنی ئیسرائیل هۆشداری بە هاووڵاتییانی بدات و داوای لێكردن كە ئاگاداری كامێرای چاودێریی ماڵ و شوێنە گشتییەكانیان بن و بە زوویی وشەی تێپەڕبوون بگۆڕن، چونكە لە لایەن ئێرانەوە هەوڵێك هەیە بۆ دەستگرتن بەسەر كامێراكاندا .