سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له په‌رله‌مانی ئێران، هه‌ڕه‌شه‌ی لە ئه‌مریكا كرد و گووتی : ده‌بێت واشنتن ئه‌وه بزانێت، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له ناوچه‌كه پارێزراو نابن.
ئیبراهیم عه‌زیزی، خواستی وڵاتەکەی بۆ فراوانکردنی شەڕی بەردەوامی لەگەڵ ئیسرائیل بۆ ناوچەی کەنداو ڕەتکردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی “خوازیاری فراوانکردنی شەڕەکە نییە بۆ کەنداو”.
گوتیشی: ده‌بێت ئه‌مریكا ئه‌وه بزانێت، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا پارێزراو نابن”.
جەنگی ئیسرائیل و ئیران ئەمڕۆ پێ دەنێتە نۆیەمین رۆژی و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ئێران له كاتێكدایه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، ئه‌مریكا بێته ناو شهڕەكەوە، هەر چەندە دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تا ئێستا، بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نه‌داوه.