مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاپۆرتێكدا ئاماری قوربانیانی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانی بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت ” لە ماوەی حەوت ڕۆژی شەڕ، 646 كەس لە ئێران گیانیان لەدەستداوە،”
لە ڕاپۆرتی هەنگاو هاتووە “560 كەس لە هێزی سەربازی و ئەمنی و 86 هاووڵاتیی سڤیل كە لە نێویاندا 35 ژن و 21 منداڵ گیانیان لەدەستداوە،”
هەنگاو ئاشكراشی دەكات كە 26 كەس لە هاووڵاتییانی سڤیل كە كوژراون لە بنەماڵەی ئەندامانی باڵا و كادیرەكانی سوپای پاسداران بوون.