مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و کەسوکاری مەتڕان مار پۆڵس ثابت حبیب کرد و ئاماژە بەوە دەکات، کۆچکردوو ڕۆڵێکی گرنگی لە خزمەتکردنی ئەو کریستیانە ئاوارانە هەبوو کە لە دەستی تیرۆریستانی داعش پەنایان بۆ کوردستان هێنابوو.
دەقی پرسەنامەکە:
غيبتەی پاتریەرک کاردینال بەڕێز مار لویس روفائێل ساکۆ ، سەرۆکی کەنیسەی کلدنی لە جیهان :
بۆ کۆچی دوایی ( مەتڕان مار پۆڵس ثابت حبیب) مەتڕانی ئەبڕەشیەی ئەلقوشی کلدانی، پرسە وسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەی و بەرێزتان و کەنیسەی کلدانی وکریستیانانی کوردستان دەکەین.
مەتڕانی کۆچکردوو ، لەگەڵ دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ڕۆڵێکی گرنگی لە خزمەتکردنی ئەو کریستیانە ئاوارانە هەبوو کە لە دەستی تیرۆریستانی داعش پەنایان بۆ کوردستان هێنابوو ،خوای گهوره گیانی شاد بکات و دڵنەوایی بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان