مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سبەی هەینی 20ـی حوزەیران، ماوەی قەدەغەكردنی راوەماسی بە كۆتا دێت و وەزارەتی كشتوكاڵیش راگەیاند كە راوكردن بە كارەبا و ماددە ژەهراوییەكان و تەقەمەنی بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە.
لە هەرێمی كوردستان، ساڵانە لە 10ـی ئازارەوە بۆ ماوەی سێ مانگ راوكردنی ماسی بە هەموو شێوەیەك قەدەغە دەكرێت و سبەی كۆتایی بەو ماوەیە دەهێت و وەرزی راوەماسی دەست پێدەكاتەوە و هاووڵاتییان لە شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی راوەماسی روو لە رووبارەكان دەكەن .
وەزارەتی كشتوكاڵ لە راگەیاندراوێكدا دەڵێ “راوكردن بە كارەبا، مادەی ژەهراوی و تەقەمەنییەكان و تۆڕی ورد، كە ببێتە هۆی لە ناوبردنی بە كۆمەڵی زیندەوەران لە هەموو كاتێكدا قەدەغەیە.”