مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سوپای ئیسرائیل ئاشكرای دەكات كە فرۆكە جەنگییەكانیان 60 فڕۆكەی شەڕكەر و زیاتر لە 20 پێگەی سەربازییان لە تاران بۆردوومان كردووە .
سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تێلێگرام راپۆرتێكی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت “فرۆكە جەنگییەكانمان لە چەند كاتژمێری ڕابردوو، 60 فڕۆكەی شەڕكەر و زیاتر لە 20 پێگەی سەربازیی پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی و شوێنەكانی بەرهەمهێنانی موشەكی لە تاران بۆردوومانكردووە.”
سوپای ئیسرائیل جەخت لەوەش دەكاتەوە لە پێناو پاراستنی خەڵكی مەدەنی خۆیان، بەردەوام دەبن لە هێرشەكانیان دژی پڕۆژەی پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی ئێران.”
هاوكات بە پێی داتاكانی ئیسرائیل، ئێران تا ئێستا زیاتر لە400 مووشەكی بالیستی و هەزار فرۆكەی بێفڕۆكەوانی بەرەو ئیسرائیل هەڵداوە.