چوارشەممە، 18ـی حوزەیرانی 2025، لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، هەفتەی داهاتوو تاقیکردنەوەکان دەست پێدەکەنەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، تاقیکردنەوەی وەزاری ( خولی یەکەم ) پۆلی 12ـیئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بە گوێرەی خشتەی هاوپێچکراو دەبێت. هەروەها تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمى بنەڕەتی ( خولی دووەم) بە گوێرەی خشتەی هاوپێچکراو دەبێت.
ڕوونیشی کردەوە، تاقیکردنەوەکانی پۆلە ناکۆتاکان لە پۆلی 4ـی بنەڕەتی تا 11ـی ئامادەیی حکوومی و ناحکوومی – سیستمی وەزارەتی پەروەردە- ( خولی دووەم) ، لە 21-6-2025 تا 6-7-2025 دەبێت. هەروەها قوتابخانە حکوومی و ناحکوومیە (خۆماڵیەکان و نێودەوڵەتیەکان ) بەگوێرەی ئەو خشتەیەی قوتابخانە دایدەنێت لە هەفتەی ئاییندەوە تاقیکردنەوەکان دەست پێ دەکەنەوە .

