بەتالیۆنی ژینگەپارێزی بارزان لە ڕاگەیاندراوێكدا هاووڵاتییانی دەڤەری بارزان ئاگادار دەكاتەوە لە ی21 ئەم مانگە ڕاوە ماسی لەو شوێنانەی كە ڕاو تێدا ئازادە بە تۆڕی دوو تبل و نیو و زیاتر ڕێپێدراوە بۆ ڕاوكردنی ماسی.
هەر لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە هەر ڕێگەیەك كە زیان بە ماسی، ڕووبار و ژینگە بگەیەنێت قەدەغەیە، بۆیە داواكارین هەموو لایەك پێوە پابەند بێت، هەر كەسێكیش پابەند نەبێت بە توندی سزا دەدرێت.































































