زاری كرمانجی-چۆمان
راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین/ هەولێر، بڵاوی كردەوە: ” گوندی رایەت لە ناحیەی حاجی ئۆمەران سەر بە قەزای چۆمان، یەكێكە لەو گوندانەی كە بەتەواوی مینرێژكرابوو و پێشتر لەلایەن رێكخراوەكانی كاروباری مین و دەزگای مین رێژەیەكی زۆری ناوچەی مەترسیدار پاككرایەوە و دواتر بۆماوەیەك تیمەكان سەرقالی پاككردنەوەی شوێنی تر بوون”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: “دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتییان داوای پاككردەنەوە كرا، لەسەر فەرمانی عەلی عەبدوڵڕەحمان بەرێوەبەری گشتی كاروباری مین/هەولێر، تیمێكی مینلابەری دەستی و میكانیكەل ڕەوانەی ناوچەكە كران و لە كێڵگەمینی (زەنگان/گردی كێلێ) كە روبەرەكەی (٢٠٥٩٦٧م٢) دەست بەكاربوون.