مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاوی كردەوە لە باشووری تاران لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و هێزێكی نەناسراو ڕووبەڕووبوونەوەی چەكداری ڕوویدا.
بە پێی هەواڵێك كە ئاژانسی میهر بڵاوی كردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی حوزەیرانی 2025، لە شاری ‘ڕێی’ لە باشووری تاران، زیاتر لە نیو كاتژمێر ڕووبەڕووبوونەوەی چەكداری لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و هێزێكی نەناسراو كە گومان دەكرێت ئەو هێزە پەیوەندییان بە هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) ڕوویدا.
لە هەواڵی ئاژانسە ئێرانییەكە ئەوەش هاتووە “شەڕ و پێكدادانەكان تا شەقامی فەدایان ئیسلامی درێژ بووەوە و لەوێش دەنگی تەقە بەردەوام بوو. لەگەڵ زیادبوونی دەنگی ماتۆڕسكیلەكان.”