موڕشید برادۆستی – زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كورستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات .
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاوی کردۆتەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان ئەمڕۆ بە سێ بڕگەی گرنگ تاوتوێ دەکات،
فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئاشکرای دەکات، لە بڕگەی یەكەمی کۆبوونەکە، دوایین دۆخی ناوچەكە و شەڕ و ئاڵۆزی و پێشهاتە سیاسی و سەربازی و ئەمنییەكان و كاریگەرییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان گفتوگۆ دەكرێ.�لە بڕگەی دووەمدا پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ تایبەت بە درێژكردنەوەی كاركردن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچیی هاتوچۆ بە ڕێژەی 20% بۆ شەش مانگی دیكە (1ی تەمووزی 2025 تا 31ی کانوونی یەکەمی 2025) گفتوگۆ دەكرێ.�لە بڕگەی سێیەمدا، بەدواداچوون دەكرێت بۆ بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی ژمارە 159 لە ڕێكەوتی 19ی ئاداری 2025 تایبەت بە دامەزراندنی دەرچووانی كۆلێژی پزیشكیی گشتی و خستنەڕووی وەڵامی وەزارەتی دارایی فیدراڵ لەسەر ئەم بابەتە بە نووسراویان ژمارە 1162 لە 9ی نیسانی 2025.
































































