فڕۆكەی بی52 ئامادەی فەرمانە
هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە فڕۆکە بۆمب هاوێژە ستراتیژییەکانی سوپای ئەمریکا (B-52) لە سەربازگەی دیێگۆ گارسیا لە زەریای هیندی لە ئامادەباشی تەواودان بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی دۆناڵد ترەمپەوە.
ئەم کارە لەگەڵ پەیامی ترەمپ بۆ ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی کە داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج دەکات، وەک ئاماژەیەک بۆ زیادبوونی ئامادەیی سەربازیی ئەمریکا بۆ چوونە ناو قۆناغی ئۆپەراسیۆن لە دژی کۆماری ئیسلامی سەیر دەکرێت.