دەروون لە چەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆی بەرهەمی (دابێنەی) بڵاوكردەوە، تێكستی ئەم بەرهەمە لە لایەن محەمەد شوعاعی نووسراوە و موژین ئاوازەكەی بۆ داناوە، ئەفشین شوكری كاری ئەڕێنجمێنتی كلیپەكەی ئەنجامداوە.
دەروون کاروان خەڵکی قەزای رواندزە و لە وڵاتی سوید لە دایکبووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە.
لە ماوەكانی رابردوودا زیاتر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەركەوتنی هەبوو و بەرهەمی هونەرمەندانی دیكەی دەگووتەوە، دەروون زیاتر بە گۆرانی (تۆ نانویت)ی هونەرمەندی دیاری کورد (حەمید بانەیی) ناوبانگی دەركرد و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بینەرێكی زۆری هەبوو، هەروەها بەرهەمی (من ئەڕۆم) یەکەم کاری هونەری تایبەت بەخۆی بوو کە بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاویکردەوە.