محەممەد مەحموود- سۆران :
بەشێک لەو هاووڵاتییانەی زەوی سندوقیان هەیە تا ئێستا داواکاریان پێکشەش نەکردبوو بە شارەوانییەکان داوای بەدواداچوونیان لەسەر ڕاگرتنی مامەڵەی نوێ بۆ زەوی سندوقی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆرانیش دەڵێ ” کاتەکە تەواو بووەو داواکاری نوێ وەرناگیرێت.
خەسرەو ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی ئیدارەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە ئێستادا ئەو کاتە تەواو بووە بۆ وەرگرتنی داواکاری نوێ بۆ ماڵەی زەوی سندوقی، ئەنجومەنی وەزیران کاتێکی دیاریکراوی دیار کردبوو بۆ ئەو بابەتە ئەوکاتەش بە کۆتا هات و ئەوانەی داواکاریان پێشکەش کردووە مامەڵەیان بۆ دەکرێت، بەڵام گەر کەسێک ئێستا داواکاری پێشکەش بکات وەرناگیرێت.
زۆرترین داواکاری بۆ زەوی سندوقی لە سنووری شارەوانی سۆران و بەشێکی رواندز بوو ، زۆرێک لەوانەی داواکاریان پێشکەش کردبوو مامەڵەیان بۆ کراو کارەکانیان ڕاییکرا.