ماڵپەڕی ئیندی پیندێت، بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەی هەواڵی بڵاوی كردەوە ” پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکا فەرمانی داوە ئامادەکاریی پێویست بۆ ئەگەری پەیوەستبوونی ئەمریکا بە ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی ئیسرائیل لە دژی کۆماری ئیسلامی بکرێت، بۆ ئەوەی ئەگەر سەرۆک ترامپ گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵبكات، ئەمریکا بتوانێت بەشداری شەڕی ئیسرائیل لە دژی کۆماری ئیسلامی بکات”.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە” بەرپرسانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، سێنتکۆم، لە نێویشان ژەنەڕاڵ مایکل کۆریلا، فەرماندەی سێنتکۆم، پشتگیری لە بەشداریکردنی ئەمریکا لە شەڕەکەدا دەکەن”.
تا ئێستا هەڵوێستی فەرمی ئەمریکا ئەوە بووە ” ئەگەر کۆماری ئیسلامی هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندی یا کارمەندانی ئەمریکا، ئەوە بەتوندی وەڵام دەداتەوە”.