حاڵەتێکی دیکەی تووشبوو بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا، کە پیاوێکی تەمەن 41 ساڵانە. دووشەممە، 16ـی حوزەیرانی 2025، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، حاڵەتێکی نوێی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون لە شاری سلێمانی تۆمارکرا، کە پیاوێکی تەمەن 41 ساڵانە.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی، دوای گومانلێکردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون و هەبوونی چەندین نیشانە و چەندین ڕێککاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی گیراوەتەبەر.
وەزارەتی تەندروستی دەڵێت: ئەو تووشبووە لەژێر چاودێری پزیشکی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و تاوەکوو ئێستاش باری تەندروستی جێگیرە.
لە هەرێمی کوردستان لە دوو مانگی ڕابردوو، تەنیا شەش حاڵەتی تووشبووی بە تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون و یەکێک لەوان ئافرەتێکی شاری دهۆک بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستیی گیانی لەدەستدا.
1
2808:02