وەزارەتی تەندروستیی ئێران، لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٦٥ کاتژمێری رابردووی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلی بۆسەر وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، “لەو ماوەیەدا ٢٢٤ کەس شەهیدبوون و هەزار و ٢٧٧ کەسی دیکەش لە نەخۆشخانەکانی زانکۆکانی وڵاتەکەیان چارەسەریان بۆکراوە، کە زیاتر لە ٩٠%یان کەسانی سڤیلن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ٥٢٢ کەس لە بریندارەکان لە پاش وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.
هەروەها بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئیسرائیل، بەهۆی وەڵامەکانی ئێران بۆسەر ناوچەکانی ئیسرائیل، بەلایەنی کەمەوە ١٧ هاوڵاتیی ئیسرائیلی کوژراون و ٣٨٠ کەسی دیکەش برینداربوون.