ئەمڕۆ دووشەممە 16ی حوزه‌یران، نەتەوە یەکگرتووەکان له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا بۆ رای گشتیی جیهان رایگەیاند: ئەمساڵ بەرنامەی یارمەتییە مرۆییە جیهانییەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە بەهۆی “خراپترین بڕینی دارایی کە تا ئێستا ڕووی لە کەرتی مرۆیی کردووە”.
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی (OCHA) زیاتر ڕوونیکردەوە: پلانە نوێیەکەی ساڵی 2025 کە تێچووی 29 ملیار دۆلارە، لە چاو ئەو 44 ملیار دۆلارەی کە سەرەتا راگەیەندرا بۆ هاوكارییه مرۆییه‌كانی وڵاتانی جه‌نگ زۆر كه‌مه.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: پلانه داراییه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی پرۆژه گشتگیره‌كان لە مانگی کانوونی دووەمدا دەستیپێکرد و ئەولەویەتێکی ته‌واو درایه وڵاتانی هه‌ژار و گیرۆده بوو به جه‌نگ كه ڕێژه‌كه‌ی به 114 ملیۆن كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت.