ئەمڕۆ دووشەممە 6/16 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئاتیلا تۆس، کونسولی گشتیی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی لە هەرێم.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسوڵی گشتیی هەنگاریای کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست .
کونسوڵی گشتیی هەنگاریا ، پێزانیی خۆی بۆ هاریکاریی و هاوئاهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.
