بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی دەڵیت ئێوارەی ئەمڕۆ بایەکی بەهێز لە هەرێمی کوردستان هەڵدەکات و ئەگەری دروستبوونی خۆڵبارین هەیە.
رۆژی دووشەممە 16ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و دەڵیت پلەی گەرما لە نێوان سێ بۆ چوار پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی؛ “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئێوارە ئەگەری چالاکبوونی خێرایی با هەیە لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ بەتایبەتی لەناوچەکانی باشوور و ناوەراستی هەرێمی کوردستان”.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان دەڵیت؛ “ئەمڕۆ پلەی گەرما لە نێوان 3 بۆ 4 پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ دادەبەزێت.
لەبارەی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی، ئەو بەڕێوەبەرایەتییە رایگەیاندووە؛ “رۆژی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت. بەیانی تۆزێکی سووک دەبێت و دوای نیوەرۆ لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان خێرایی با بۆ ماوەیەکی کەم چالاک دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی پلەی گەرما لە نێوان دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ دابەزێت.
ئەمڕۆ بەرزترین و نزمترین پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەن:
هەولێر : 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی
دهۆک : 36 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :37 پلەی سیلیزی
سۆران : 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان :40 پلەی سیلیزی