ئاژانسی هەواڵی ‘ڕۆیتەرز’ بڵاوی کردووەتەوە، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 16-06-2025، کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمەریکیی ‘USS Nimitz’ لە دەریای باشووری چینەوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێ کەوتووە.
تا ئێستا وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا بە شێوەیەکی فەرمی ڕەوانەکردنی ئەو کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕانەگەیاندووە.
دەستەی پەخشی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داوای لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کردووە بەشداریی شەڕی وڵاتەکەیان لە دژی ئێران بکەن، بەڵام تا ئێستا ترەمپ ڕەزامەندی دەرنەبڕیوە.