میدیای ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە، پوتن بە خامنەیی ڕاگەیاندووە، دەسەڵاتەکەی لە مەترسیدایە.
ڕۆژنامەی ‘ئیسرائیل هیۆم’ـی ئیسرائیلی بڵاوی کردووەتەوە، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا پاش پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، هۆشداریی بە عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای ئێران داوە و پێی گوتووە: دەسەڵاتەکەت لە مەترسیدایە.
سەرچاوەیەک بە ڕۆژنامە ئیسرائیلییەکەی ڕاگەیاندووە، پوتن لەسەر داوای ئێران، ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی لەگەڵ ترەمپ کردووە و خامنەیی لە ئەنجامی گفتوگۆکە ئاگادار کردووەتەوە.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، سەرۆکی ڕووسیا ئامۆژگاریی ڕابەری باڵای ئێرانی کردووە بە خێرایی دانوستان و گفتوگۆکان لەگەڵ ئەمەریکا دەست پێ بکاتەوە، ڕاستەوخۆش فەرمانی چۆڵکردنی باڵیۆزخانەی ڕووسیای لە تاران دەرکردووە.
































































